.بۆ  زۆربه ێک له هاوڵاتیانی ئاره زوومه ند/هیوادار، رێگای به ده س هێنانی رەگەزنامە، درێژ، گران و ئاڵۆزە
پرۆگرامەکەی ئێمە بۆ پڕکردنەوەی ئەم پێداویستیە و یارمەتیدانی ٧٠،٠٠٠ دانیشتووانی  هەمیشەیی تێنەسی له پرۆسەی  به
هاووڵاتی بووندا  دەستیپێکرد هەروەها رۆڵ بە هاوڵاتیی نوێ دەدات لە کۆمە ڵگاداا. هاوکاریی کەسە رێگەپێدراوەکان
دەکەین لە رێگەی ۆرکشۆپی چۆنێتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئه وه ێ که ببن بە هاوڵاتی، لەم ۆرکشۆپانەدا، وانە لە
خۆبەخش و پارێزەران وەردەگرن بۆ تەواوکردنی کاروبار و رێکارەکانیان. لە ماوەی ئەم پرۆسەدا، پێوست ناکات هیچ
.تێچوویەک بدەیت

مۆدێلی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانمان بە شێوەیەکە که کۆمە ڵگا  بەهێز ده کات . جگە لە یارمەتیدانی خێزانەکان لە
.پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری، هانی کۆمە ڵگا  دەدەین  بۆ پێشکەشکردنی داواکاریی زۆرتر، بۆ  وه ر گرتنی رەگەزنامە
یارمەتیی خەڵک دەدەین لە سوودەکانی رەگەزنامە تێبگەن، کۆمەڵە داهات کەمەکان هۆشیار دەکەینەوە کە لەوانەیە نەدانی
تێچوو بیانگرێتەوە، هاوکاریی هەرزانیان پێشکەش دەکەین دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری، لە رێگەی پرۆگرامی
.راکێشانی مەدەنی، هاوکاریی بەشداریپێکردنی مەدەنیی تاکەکان دەدەین

.(615) 414.1030 لێرە کلیک بکە  بۆ بینینی رۆژمیری دیدارەکان و دەرفەتەکانی خۆبەخشان. بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بکە بە

TIIRCpictures_000009.jpeg
 

 

مەرجە بنەڕەتیەکانی بەشداریکردن

:بۆ ئەوەی ببیت بە هاوڵاتیەکی ئەمەریکی، پێویستە

N-400 بە لایەنی کەمەوە ١٨ ساڵ بیت لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری کە ناسراوە بە فۆڕمی  -

بە لایەنی کەمەوە ٥ ساڵە دانیشتووی هەمیشەیی بیت  -

بە بەردەوامی بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ژیابیت  -

بە لانەی کەمەوە ٣٠ مانگ لە کۆی ٥ ساڵی پێشوو ئامادەییت هەبووبێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان  -

بە لایەنی کەمەوە ٣ مانگ لەو ویلایەتە ژیابیت کە داواکاری لێوە پێشکەش دەکەیت  -

کەسایەتیەکی بەرز و خاوەن رەوشتت هەبێت  -

پەیوەستبوونی خۆت بە بنەما و رێبازەکانی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان پیشان بدەیت  -

توانای خوێندنەوە، نووسین و قسەکردنی سەرەتاییت هەبێت بە زمانی ئینگلیزی  -

تێگەیشتنی سەرەتاییت هەبێت بۆ مێژوو و حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان  -

سوێندی وه فاداری بخۆیت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان  -